
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه 19ی7ی 2017 كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی پلان و پرۆگرامی لیژنه‌كه‌ی كرد بۆ ساڵی 2017
بۆ هه‌ڵكشان به ره‌وشی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری له پارێزگاكه و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌دا هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌كان تاوتوێ كرا و له پێش هه‌موویانه‌وه لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوه‌دانكرنه‌وه له پاڵپشتی كردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بۆ باشتر كردن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگا له رێگای ئاڕاسته‌كان بۆ پاڵپشتی كردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا كه ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌وڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و دروشمه. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كان كرایه‌وه بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگاكان بۆ چاودێری كردنی پلان و پرۆژه‌كانیان له پێناو به‌دیهێنانی ئاماننجه‌كان به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و به‌رده‌وامیان..