ليژنەكانى ئه نجومه ن

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ چاودێری كردنی پلانی لیژنه‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵ و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه‌.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبووه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه‌ 19ی7ی 2017 كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێی پلان و پرۆگرامی لیژنه‌كه‌ی كرد بۆ ساڵی 2017

بۆ هه‌ڵكشان به‌ ره‌وشی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگاكه‌ و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌دا هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌كان تاوتوێ‌ كرا و له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ له‌ پاڵپشتی كردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بۆ باشتر كردن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگا له‌ رێگای ئاڕاسته‌كان بۆ پاڵپشتی كردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا كه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هه‌وڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و دروشمه‌. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌ و ده‌زگاكان بۆ چاودێری كردنی پلان و پرۆژه‌كانیان له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئاماننجه‌كان به‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و به‌رده‌وامیان..

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
929878

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 15 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

kirkuknow-4.jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu