
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 18ـی 7ـی 2017 كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌ویوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له ئه‌نجومه‌ن
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانانه دێت كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان بۆ تاوتوێ كردنی پلانی لیژنه‌كان له ماوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه و له‌وانه‌ش لیژنه‌ی په‌ویوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان بۆ به‌ره‌وه بێشبردنی كه‌رتی وه‌رزش و لاوان و بزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیری له پارێزگاكه وجه‌خت له‌سه‌ر سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كان كرایه‌وه بۆ ده‌زگاكان كه ده‌كه‌وێته‌وه سنوری پسپۆرێتی بۆ ده‌ست نیشان كردن كێشه و گرفته‌كان كه به‌ده‌ستێه‌وه ده‌ناڵێنن و دانانی یاسایی خۆجێی بۆ چاره‌سه‌كردنیان.