ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی داوا ده‌كات له‌ لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر دانانی پلان و تێڕوانین بۆ هه‌ڵكشان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 17ـی 7ـی 2017 كۆبووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ ئه‌نجومه‌ن

 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێ‌ كردنی پلانی لیژنه‌كه‌ بوو له‌ ماوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017 و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه‌ له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌رك و پسپۆریتی جگه‌ له‌ چاودێری كێشه‌كانی جوتیاران و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته‌ به‌رده‌م هه‌ڵكشانی سێكته‌ری كشتوكاڵ و سوود وه‌رگرتن له‌م كه‌رته‌ گرنگه‌ له‌ به‌گڕ خستنی له‌ خولقاندنی هه‌لی كار بۆ هوڵاتیانی پارێزگاكه‌ كه‌ ئه‌میش پێویستی به‌ دانانی پلان وتێڕوانین هه‌یه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.