
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی یه‌ك شه‌ممه 16 /7 /2017 له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و پێشهاته ئه‌منییه‌كان وهه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان كرا
بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی هاوڵاتیان كرایه‌وه له پاراستنی ئاسایش و ئارامی له پارێزگاكه و به‌رده‌وامی دان به پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی .