
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 16ـی 7ـی 2017 كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێ كردنی پلانی لیژنه‌كه بوو
له ماوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه به‌تایبه‌ت باشتركردن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكه وبه‌ره‌و بێشبردنی ره‌وشی ئابووری پارێزگاكه و ئه‌و كۆبوونه‌وه و سه‌ردانانه‌ی ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان