شاندێك له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ته‌ندروستكارانی یه‌كگرتوو له‌ كۆیه‌ پاڵپشتی خۆیان ده‌ربڕی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه‌

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 13ی 7ی 2017 وبه‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌ شاندێك له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ته‌ندروستكارانی یه‌كگرتوو له‌ كۆیه‌

ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ بۆ پالپشتی كردن بوو له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه و ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌ دژی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن تۆماركراوه‌.لای خۆیه‌وه‌ ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی رۆڵ و هه‌وڵوێستی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانيانى به‌رز نرخاند له‌ پاڵپشتی كردنيان بۆ بڕیاره‌كه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.