
به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به‌ڕێز راكان سعید جێگری پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌سترا بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان وبه‌ئاماده‌بوونی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی دیزاینی بنه‌مایی بۆ شاری كه‌ركووك رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 12ی 7ی 2017.
كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی پڕۆژه‌ی ستراتیجی گه‌شه‌پێدانی شاری كه‌ركووك و نوێكردنه‌وه‌ی دیزاینی بنه‌مایی و ئاماده‌كردنی دیزاینه‌كان بۆ ناوچه وه‌به‌رهێنراوه‌كان (ساڵی ئامانج 2037) قۆناغی سێیه‌م/قۆناغی ئاماده‌كردنی ئه‌لته‌ناتیڤی هێڵكاری.