
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 9/7/2017 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی باڵا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی لیژنه و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه .
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ چاودێری كردنی پلانی لیژنه‌كه بوو بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017 و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه و ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به به‌ره‌و بێشبردنی ره‌وشی په‌روه‌رده و فێركردن و دروشمی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌مساڵ بۆ باشتركردنی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكه ، جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كان كرایه‌وه بۆ ده‌زگاكانی په‌روه‌رده بۆ هه‌ردوو كه‌رته‌كاتی حكومی و تایبه‌ت و چاودێری و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ده‌زگاكان به ده‌ستێه‌وه ده‌ناڵێنن و دانانی یاسایی خۆجێی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی.