تیمێك له‌ پارێزه‌رانی خۆبه‌خش له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ داكۆكیكردن له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه‌ 5ی 7ی 2017

وبه‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌ شاندێكی نوێنه‌رانی تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ داكۆكیكردن له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌شانی ئاڵای كوردستان له‌ ژێر رۆشنایی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا. لای خۆیه‌وه‌ ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌جه‌نگن له‌ دژی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ئه‌و ئه‌وانن هه‌ڵگری ئاڵای كوردستانن و به‌ناوی هه‌موو جیهان و ئاڵای كوردستان جه‌نگ ده‌كه‌ن و نوێنه‌ری هه‌موانن به‌بێ‌ جیاوازی وئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی له‌ ئێستادا به‌رپا بووه‌ و هاوڵاتیان له‌ سایه‌ی دا به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ و ئاینه‌كانه‌وه‌ بۆ قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ ژێر ئالای كوردستان.