
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (382)ی خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 4/7/2017 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌رانی لیسته‌كان و قه‌واره سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاو ناحییه‌كان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه تاوتوێ كران كه له خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كدا هاتووبوو و له‌وانه‌ش دووباره پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌ن و دروستكردنی یاریگایه‌كی پێنجی بۆ تۆپی پێ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه و وه‌رگرتنی بڕیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز گه‌لاوێژ جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له بڕگه‌ی لیدوانه‌كاندا داوای كرد له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگا ئاخاوتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بكه‌ن بۆ فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی ئێرانی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی بڕینی ئاوی رووباری زێی بچوك و كاریگه‌رییه نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی كشت‌وكال له پارێزگاكه.