
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه 4ی 7ی 2017 وبه ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له شاندێكی تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان له هه‌ولێر كه پێكهاتووبون له نوێنه‌رانی ده‌زگاكان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی .
ئامانج له‌م سه‌ردانیان بۆ پاڵپشتی كردن بوو له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به شانی ئاڵای عێراق و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان تایبه‌ت نیه به كه‌سی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ڵكوو موڵكی سه‌رجه‌م كوردستانیانه به ته‌واوی پێكهاته و ئاینه‌كانه‌وه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌هه‌موو ناوه‌كانییه‌وه پالپشتی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێگای كه‌ركووك له كه‌یسی سكاڵا كردن له بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له دادگای ئیداری له لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بوایه بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان پێش ده ساڵ و له ژێر ئاڵای كوردستان و گیانفیدایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به ئاسایش و ئارامی و برایه‌تی ده‌ژین.