پارت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك پاڵپشتی خۆیان دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌شانی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك و بڕیاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كان

پارت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك پاڵپشتی خۆیان دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌شانی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك

 و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ دراوه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كان بۆ هاوڵاتیانی كه‌ركووكی. له‌ میانه‌ی پێشوازی كردنی ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌ شاندێكی باڵای نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پارێزگاكه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 2ی 7ی 2017 هه‌روه‌ها شاندی مێوان پێرۆزبایی خۆیان پێشكه‌ش كرد به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی رۆژوو شكاندن و رۆڵ و گیانفیدایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان به‌رز نرخاند له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌ به‌رپا كردنی ئاسایش و ئارامی بۆ پارێزگاكه‌ و هاوڵاتیانی