
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پێكهێنراوی بۆ كۆنگره‌ی وه‌رزشی یه‌كه‌می كرد
كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامی ده‌دات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌رزشییه‌كان له پارێزگاكه به ئامانجی به‌شداری كردنی كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداری كردنیان له پاڵپشتی كردنی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی له پارێزگاكه رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 13ی 6ی 20166. كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له ئه‌نجومه‌ن و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌ی عێراقی و كوردستانی له كه‌ركووك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش ولاوان و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی له كه‌ركووك و راوێژكاری وه‌رزشی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تان كران كه په‌یوه‌ستن به ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌كه و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانجه‌كانی به‌ستی كۆنگره‌كه.