
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست بردن بۆ كاره‌بای كه‌ركووك له به‌شی پارێزگاكه له تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه ونیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌هه‌مبه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی پارێزگاكه
له كاتێكدا نزیكه‌ی 250 میگاوات له لایه‌ن خێزانه ئاواره‌كانه‌وه به كارده‌هێنرێت و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌وڵی ته‌واو ئه‌دات له پێناو دابینكردنی كاره‌با بۆ بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه و جگه له به‌شه‌كه‌ی خۆی له تۆڕی نیشتیمانی هیچ به‌شێكی دیكه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و رازی نیه هیچ رێژه‌یه‌كی لێ ببڕدرێت , له میانه‌ی به‌ستنی كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هات كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ولیژنه‌ی نه‌وت و وزه رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 7ی 6ی 2017.هه‌روه‌ها ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بڕیارێك هاتووه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی له كه‌ركووك و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركوك ئه‌و فه‌رمانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی دیكه‌یه بۆ دروستكردنی كێشه له پارێزگاكه و ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه له كاتێكدایه كه چاره‌سه‌ر كردنی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی رژێمی گۆڕ به گۆڕ له به‌رامبه‌ر پارێزگاكه به گۆڕینی دیموغرافی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زیاتر له 90% فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركووك نین .. هه‌روها ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌رز نرخاند به گۆڕینی ناوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی پارێزگا بۆ كه‌ركووك جگه له تامیم .