ليژنەكانى ئه نجومه ن

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ بۆ شاندی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه‌ بڕیاره‌كه‌ی رون و ئاشكرایه‌ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌تایبه‌ت كردنی كاره‌با(به‌شێوه‌كه‌ی ئێستای) و ده‌بێت میكانزمێك دابنرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با بگونجێت له‌گ

 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تێكه‌وه‌ بێت و پسه‌پێندرێته‌ سه‌ر كه‌ركووك به‌بێ‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌كه‌ی جێبه‌جێ ناكرێت

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی یاسایی وه‌به‌رهێنان ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پڕۆژه‌ی به‌ تایبه‌ت كردنی كاره‌با ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و حكومه‌تی خۆجێی و هه‌روه‌ها له‌به‌ر شێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ بوو و ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ میكانیزمێكی گونجاوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئابووری و دارایی هاوڵاتیانی كه‌ركووكی.له‌ میانه‌ی سه‌ردانی كردنی شاندێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با هات بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 6ی 6ی 2017 بۆ تاوتوێ‌ كردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی شێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ هاته‌ ئه‌نجام دان له‌ نێوان وزاره‌ت و كۆمپانییه‌كانی وه‌به‌رهێنان. بابه‌ته‌كه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه‌ تاوتوێ‌ كرا و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن نوسراوێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بكات له‌سه‌ر بڕیار ئه‌نجومه‌ن و داواكارییه‌كانی به‌تایبه‌ت میكانزمی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ له‌ پارێزگاكه‌ و وه‌زاره‌ت وه‌لامی بداته‌وه‌ تاوه‌كو بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كه‌ركووكیدا بێت به‌ پله‌ی یه‌كه‌م..

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
929929

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 13 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

qalaa.jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu