
به ئامانجی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنییه‌تی رۆشتنی كاره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركووك و ئه‌و رێكار و ئاسانكارییانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت له پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی كارتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان.ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به یاوه‌ری به‌ڕێز جاسم جوان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركووك/فه‌رمانگه‌ی باری كه‌ركووكیان كرد رۆژی چوار شه‌ممه 24ی 5ی 2017
. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له نزیكه‌وه گوێی گرد له عه‌قید مسته‌فا محمد به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركووك كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر میكانیزم و ئه‌و رێكارانه‌ی گیراوه‌ته به‌ر له پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی كارتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان و ئه‌و كێشانه‌ی بونیان هه‌یه له پێش هه‌موویانه بچوكی بیناكه و كه‌می كادر كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی تۆماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه.ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی به‌ڵێنی دا چاودێری بابه‌تی ته‌واو كردنی بینای نوێی بهڕێوبهرایهتێكه بكات كه گه‌شتۆته قۆناغه‌كانی كۆتایی و هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه و پڕۆژه‌ی كارتی نیشتیمانی به‌سه‌ر كرده‌وه و هه‌وڵ و ماندووبونی كارمه‌ندانی بهڕێوبهرایهتێكهی به‌رز نرخاند له ئاسانكاری بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان كه یه‌كێكه له گرنگترین دروشمه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.




ئامادەبووانى ئێستا 13 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.