
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له نێو پلانی به‌ڕێزیان هاتووه بۆ چاودێری كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه و په‌یوه‌ست به رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی بونیان هه‌یه له‌و ده‌زگایانه و كار كردن بۆ نه‌هێشتنی و چاره‌سه‌ر كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن پارێزگا و لیژنه‌كانییه‌وه..
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركووكی كرد به یاوه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری كه پێكهاتووبون له به‌ڕێزان (شێرزاد عادل و خلیل ابراهیم و جواد جاسم) و هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 14ی 5ی 2017...ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له نزیكه‌وه گوێی كرد له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كان و هۆبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كار و خزمه‌تگوزارییانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه پێشكه‌شی كردوه له پێناو پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به تایبه‌ت ئاسانكردنی رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان ،ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی چاوی كه‌وت به ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كردبوو بۆ له نزیكه‌وه گوێ كرتن له تێڕوانینه‌كان له‌سه‌ر ئه‌دای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه و ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی پیشكه‌شی كردوه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌رگاگانی ئه‌نجومه‌ن كرایه‌وه له‌به‌رده‌م هاولاًتیان بۆ هه‌ر بابه‌تێك بێت كه روبه‌ڕیان ده‌بێته‌وه له كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ فه‌رمانگه‌كان.




ئامادەبووانى ئێستا 15 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.