
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆیوونه‌وه‌یه‌كی كرد به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی په‌روه‌رده خوێندنی باڵا كه پێكهاتووبوون له م.په‌روین محمد سه‌رۆكی لیژنه و م.گه‌لاوێژ جه‌باری ئه‌ندامی لیژنه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خوێندنی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی مامۆستا شێرزاد رشید كاكه و یه‌كێتی مامۆستایان كوردستان رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 8ی 5ی 2017.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی كران كه په‌یوه‌ستن به ره‌وشی خوێندنی كوردی له پارێزگاكه و ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی رووبه‌ڕوی خوێندنی كوردی و ده‌سته‌ی مامۆستایان ده‌بێته‌وه و كار بۆ به‌ره‌و پێشبردنی خوێندنی كوردی ورۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان.