
كه له نێو پلانی چاودێری كاره‌كانی فه‌رمانگه‌كان هاتووه و په‌یوه‌ست به رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانی و ئه‌و به‌ربه‌ست و كێشانه‌ی بوونیان هه‌یه له‌و فه‌رمانگانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و لیژنهكانییهوه و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان له رێگای داهاته خۆجێیه‌كان. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی باجی دووی كه‌ركووكی كرد به یاوه‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له ئه‌نجومه‌ن كه پێكهاتوبوو كه به‌ڕێز ره‌عد روشدی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و به‌رێزان ( ره‌مله حه‌مید و ابراهیم خه‌لیل )ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 8ی 5ی 2017.
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له نزیكه‌وه گوێی له‌و هاوڵاتیانه گرت كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان كردبوو و تیڕوانیهكانی چییه سه‌باره‌ت به كار و ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی فه‌رمانگه‌كه پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی ده‌كات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌رگاكانی ئه‌نجومه‌ن كراوه‌یه له به‌رده‌م هاوڵاتیان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌ت و كێشه‌یه ده‌یانه‌وێت بیگه‌یه‌ننه ئه‌نجومه‌ن.