
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌دیهێنانی به‌رزترین پله ده‌كاته‌وه له دادپه‌روه‌ری و رونی بۆ دامه‌زراندن له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و دانانی رێكخستن و زانیاری پێویست پێك بێت له ده‌ستكه‌وتنی شایسته‌ترین و به‌پێی سهرهتایترینیان و پله‌كانی په‌سه‌ندی ئه‌و خێزانانه‌ی كه هیچ بژیوییهكی ژیانیان نیه له نێوێندا ئه‌و ده‌رچوانه‌ی بێكارن.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزیان هات له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دامه‌زراندن به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه 11ی 4ی 2017. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن تیشك بخه‌نه سه‌ر دروشمی دروست كردن و باشتركردنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای كه‌ركووك له نێو پلانی ساڵی 2017دا و ته‌نها تیشك نه‌خرێته سه‌ر كه‌رتی میری به‌ڵگو هانی كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت تاوه‌كوو زۆرترین ده‌ستی كاری ناوخۆیی له خۆ بگرێت له ده‌رچوانی و كه‌سانی تر.