
شاندێك له حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی كه‌ركووكیان كرد بۆپاڵپشتی كردنی بڕیاری هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له پارێزگاكه وله لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ كرا رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 5ی 4ی 2017.
شانده‌كه پیرۆزبایی و پاڵپشتی بڕیاره میژوویه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرد له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك شان به شانی ئاڵای عێراق و پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه كه به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره وه‌سفیان كرد بۆ هاوڵاتیان كوردستان به گشتی و كه‌ركووك به تایبه‌تی.