
شاندێكی باڵا له كوتله‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیان كرد بۆ به‌رزنرخاندنی بڕیاری هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له پارێزگاكه وله لایه‌ن ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ كرا له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 5ی 4ی 2017.
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ پێشكه‌ش كردنی پیرۆزبایی و پاڵپشتی بوو بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئیداره‌ی كه‌ركووك به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له دام دازگا حكومییه‌كان شان به‌شانی ئاڵای عیرَاق و په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی تیشكێكی خسته سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه یاساییه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر درا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك تایبه‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و هه‌وڵدانی هه‌ندێك لایه‌ن بۆ دروستكردنی كێشه له سه‌ر بابه‌ته‌كه. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵویست و یه‌كگرتنی كوتله كوردستانییه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به‌رز نرخاند له پاڵپشتی كردنی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو پێكهاته‌كان له سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه‌دا به ئاشتی و ئارامی ده‌ژێن و ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ پته‌و كردنی پێكه‌وه ژیان و برایه‌تی له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كاندا.




ئامادەبووانى ئێستا 17 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.