شاندێكی باڵا له‌ په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن بۆ به‌رزنرخاندنی بڕیاری هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه‌.

شاندێكی باڵا له‌ په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی كه‌ركووكیان كرد كه‌ پێكهاتوو له‌ په‌رله‌مانتارانی (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان) وله‌ لایه‌ن ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ‌ كرا له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 4ی 4ی 2017. 

ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنی پیرۆزبایی و پاڵپشتی بوو بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ دام دازگا حكومییه‌كان شان به‌شانی ئاڵای عیرَاق و پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی هاوڵاتیانی كه‌ركووك له‌ سڕینه‌وه‌ زوڵم وسته‌می ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵانه‌ی كه‌ حكومه‌ته‌ دیكتاتۆره‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق په‌یڕه‌ویان ده‌كرد دژ به‌ كه‌ركووك و جه‌ختیان له‌ برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان كرده‌وه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ كه‌ ئه‌وش بووه‌ته‌ مایه‌ی ئاشتی و ئارامی له‌ پارێزگاكه‌.