
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێشوازی كرد له شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌لبجه‌ی شه‌هید و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵبجه كه پێكدێن له 24 رێكخراوی مه‌دنی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 4ی 4ی 2017.
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ پاڵپشتی ده‌ره‌بڕین بوو بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌ر دام و ده‌زگاكانی پارێزگاكه هه‌ر بۆیه شاندی كۆمه‌لًه‌كه و رێكخراوه‌كان په‌یامی خاوه‌ن قوربانیانی چه‌كی كیماباران و رێكخراوه‌كانی هه‌ڵبجه‌یان هه‌ڵگرتبوو و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربری بۆ ئه‌و بڕیاره مێژووییه‌ی ئه‌نجومه‌ن وه به به‌رهه‌می گیانفیدایی شه‌هیدانیان وه‌سف و له پێش هه‌موویه‌وه قوربانیانی چه‌كی كیمیابارانی هه‌لبجه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی دیكه‌ی رێگای ئازادی له پێناو كوردستان.