
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ره‌تكرده‌وه كه هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه له پارێزگاكه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاری له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی دا له به‌رواری 28ی 3ی 20177 و ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی راپرسی درا له پارێزگای كه‌ركووك له نێو پیداویستیه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 1400 بڕگه‌ی دووه‌م كه حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌مێشه راده‌كات له جێبه‌جێكردنی به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه و ئه‌نجامدانی راپرسی ئیراده‌ی هاوڵاتیان ده‌ستنیشان ده‌كات هه‌ر وه‌كوو هاتووه له ماده‌ی 140 له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی (378)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 4/4/2017 له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی وه به‌ناوی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی شاری كه‌ركووك سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه حكومی و ناحكومی و كه‌ساییه‌تییه‌كان كرد كه پاڵپشتی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به شانی ئاڵای عێراقی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه دوای پشتگوێ خستنی حكومه‌تی ناوه‌ندی دێت بۆ داخوازی و كێشه‌كانی شاره‌كه و چاره‌سه‌نه‌كردنی كێشه سیاسیه‌كانی كه چاره‌سه‌رییان له ده‌ستور هاتووه و جه‌ختی له‌وه ئه‌وه كرده‌وه كه ئاڵای كوردستان ئاڵای سه‌رجه‌م پێكهاته و ئاینزا و نه‌ته‌وه‌كانه و هه‌موان به ئاشتی له سێبه‌ری ئه‌و ئاڵای ده‌ژین.