
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان رۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رز ده‌نرخێنن له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌شانی ئاڵای عێراق له دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م بڕیاره به‌رهه‌می خوێن و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌یه له سڕینه‌وه‌ی سته‌م و دیكتاتۆرییه‌ت له ماوه‌ی سه‌ده‌كانی رابردودا.
له میانه‌ی سه‌ردانی شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 29ی 3ی 2017 و پێشوازی كردنیان له لایه‌ن ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. جه‌خت له‌سه‌ر پارێزگاری كردن له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرایه‌وه كه پێكهاته‌كانی كه‌ركووك به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه وجه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێشمه‌رگه داكۆكی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركووك ده‌كات و به‌بێ جیاوازی.