
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 13ی 3ی 2017 له‌گه‌ڵ گروپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگ و نوێنه‌ری ناوچه‌كانی باشوری رۆژئاوای كه‌ركووك كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كرا كه په‌یوه‌ستن به ئازاد كردنی ناوچه‌كانی باشوری رۆژئاوای كه‌ركووك و خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی دوای داعش كه ئه‌وش پێویستی به هه‌وڵدان و هه‌ماهه‌نگی هه‌موانه له پێناو رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌ره‌نگارییه‌كان كه رووبه‌ڕوی ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه له دوای پڕۆسه‌ی ئازادكردنی چ ئه‌منی بێت چ كۆمه‌ڵایه‌تی بێت یاخود مه‌له‌فی ئاوادانكردنه‌وه و چه‌ندین بابه‌تی دیكه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان لیوه كرا.