ئه‌ندازیار ریبَوار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوتوێی كاری فه‌رمانگه‌كه‌ و له‌ناوبردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته‌ به‌رده‌م كاره‌كانی ده‌كات

 ئه‌ندازیار ریبَوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 20ی 2ی 2017 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوتوێی كاری فه‌رمانگه‌كه‌ و له‌ناوبردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته‌ به‌رده‌م كاره‌كانی ده‌كات و پێشكه‌ش كردنی ئاسانكاری پێویست بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوكاری پاراستنی كۆمه‌ڵاتی ده‌یانگرێته‌وه‌.