ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی دوباره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وتی تیادا به‌رهه‌م دێنرێت مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ سیاسه‌تی نه‌وتی دارشن بۆ پارێزگاكه‌یان.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دوباره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وتی تیادا به‌رهه‌م دێنرێت مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ سیاسه‌تی نه‌وتی دارشن بۆ پارێزگاكه‌یان كه‌ له‌ ده‌ستور و یاسایی پارێزگاكان ژماره‌ 21ی ساڵی 2008 هاتووه‌ و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانه‌ ، له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی به‌ڕێزیان هات له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محمد خزه‌ییر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هه‌ڵكۆڵینی عێراقی و شاندی یاوه‌ری به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 2ی 2ی 2017 .