
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك داوا له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات هانی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بده‌ن كه هه‌لی كار ئه‌دۆزنه‌وه بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌گرنگیدان به كه‌رتی تایبه‌ت باشترین رێگایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی زۆرترین هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و پاڵپشتی كردنی توێژه لاوازه‌كان.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزیان هات له‌گه‌ڵ به‌رێز فه‌لاح به‌زاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركووك رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 1ی 2ی 2017.