
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به كۆی ده‌نگ بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی دا كه ده‌گیرێته به‌ر لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی كه‌ركووكه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كان كۆتایی پێ دێت له كارتی نیشتیمانی یه‌كگرتوو و راستكردنه‌وه‌ی ناوی پارێزگاكه كه هاتووه له كارته‌كه به ته‌ئمیمه‌وه و گۆڕینی بۆ كه‌ركووك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسا و بڕیاره فه‌رمییه‌كان كه ده‌رچووه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه وه‌كو یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یاسایی موازه‌نه‌ی یه‌كگرتوو.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی (375)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 30/1/2017 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌ركوك . هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بابه‌تی به‌ناو كردنی پارچه زه‌ویی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی هاتوونه‌ته‌وه شاره‌كه و ماده‌ی 140 ئه‌یانگرێته‌وه دواخست بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بۆ تاوتوێ كردنی هه‌ندێك بڕگه‌ی یاسایی و ده‌ستوری وچه‌خت له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه كرا له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساییه و مافێكی ده‌ستورییه بۆ ئاواره‌كان به ته‌رخان كردنی پارچه‌ی زه‌ویی بۆیان له شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان.