
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه 30ی 1ی 2017 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی ئه‌نجومه‌نی وه‌رزشوانانی كرد كه پێك دێت له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له‌ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگاكانی وه‌رزش و نوێنه‌رانی لیژنه‌كانی ئۆڵمپی عێراقی و كوردستانی لقه‌كانی كه‌ركووك و یارییه‌كانی وه‌زرش و ده‌زگاكانی وه‌زرش له سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن له پارێزگاكه .
كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی پلان و به‌رنامه و پێشنیاره‌كانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كرد بۆ ساڵی 2017 بۆ به‌ره‌وبێشبردنی ره‌وشی وه‌رزش و لاوان له پارێزگاكه كه پێویسته پلان و ستراتیجیه‌تی بۆ دانرێت به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له دانانی یاسایه‌ك پاڵپشتی ئه‌و ده‌زگایانه بكات و كۆتایی بێنێت به‌و به‌ربه‌ستانه‌ی روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به پلانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه به به‌شداری كردنی و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له پاڵپشتی كردنی بزافی وه‌رزشی له پارێزگاكه..




ئامادەبووانى ئێستا 22 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.