ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی له‌ ناوبردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ده‌كات كه‌ روبه‌ڕوی كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌بێته‌وه‌ و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ره‌وشی ئاسایش و ئارامی شاره‌كه‌ و له‌ ناوبردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ ده‌كات كه‌ روبه‌ڕوی كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌بێته‌وه‌ و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژماره‌ و ئاماده‌كارییه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و رۆڵی قاره‌مانێتی و گیانفیدایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌رزنرخاند له‌ پاراستنی كه‌ركووك و كه‌ركووكیان و ماڵ و موڵكیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان .

 له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 25 /1 /2017 ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ درێژه‌ پێده‌ری ئه‌و كۆبوونه‌وانانه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان بۆ تاوتوێ‌ كردنی پلانی ساڵی 2017.