
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ره‌وشی ئاسایش و ئارامی شاره‌كه و له ناوبردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه ده‌كات كه روبه‌ڕوی كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌بێته‌وه و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان كه په‌یوه‌سته به ژماره و ئاماده‌كارییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رۆڵی قاره‌مانێتی و گیانفیدایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌رزنرخاند له پاراستنی كه‌ركووك و كه‌ركووكیان و ماڵ و موڵكیان له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان .
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 25 /1 /2017 ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه درێژه پێده‌ری ئه‌و كۆبوونه‌وانانه‌یه كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان بۆ تاوتوێ كردنی پلانی ساڵی 2017.




ئامادەبووانى ئێستا 15 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.