
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان و پلاندانانی ستراتیجی له ئه‌نجومه‌ن كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دلشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه
و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 25ی 1ی 2017 كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێ كردنی پلانه‌كان و به‌رنامه‌كانی لیژنه‌كه بوو بۆ ساڵی 2017 و هه‌ڵكشان به ره‌وشی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری له پارێزگاكه هه‌روه‌ها تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌كان كرا وبه‌تایبه‌ت لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و ئاوه‌دانكرده‌وه له پاڵپشتی كردنی ئه‌نجومه‌ن بۆ باشتركردن و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان له رێگای پاڵپشتی كردنی پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره پیشه‌سازییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كه ئه‌وش پێویستی به هه‌وڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و دروشمه. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی سه‌ردانی لیژنه‌كه كرایه‌وه بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگاكان بۆ چاودێری پلان و پرۆژه‌كان.




ئامادەبووانى ئێستا 15 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.