
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ده‌نگ زۆرینه‌ی سێینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڕیاری دا كه پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له لایه‌ن دادگاوه ده‌رچوه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كستوكاڵییه‌كان رابگرن
بۆ ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ند بوونه له‌سه‌ر حیسابی خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان كه له لایه‌ن رژێمی پیشووه‌وه ده‌ستی به‌سه‌را گیرا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رچووه له لایه‌ن دادگاوه ته‌واو دژ و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و بڕیاری ژماره (4) كه ده‌رچوووه له لایه‌ن لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له ده‌ستوری عێراقی له به‌رواری 4ی 2ی 2007 و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن وه‌زیرانی عێراقی په‌سه‌ند كراوه و هه‌روه‌ها بڕیاری ژماره (29)ی ئه‌نجومه‌نی نوێته‌رانی عێراق ژماره (29) بۆ ساڵی 2012 كه تیایدا هاتووه سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌رچووه له لایه‌ن لیژنه‌ی كارووباری باكوره‌وه پوچه‌ڵ بكرێته‌وه كه په‌یوه‌سته به كوژانه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌كانی خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان. له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی (374)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 17 /1 /2017 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌ركوك . هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بڕیاره‌كانی گرتنه‌وه‌ی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووكی په‌سه‌ند كرد له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه لێكۆڵینه‌وه‌كانی...
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و لیژنه‌ی ماده‌ی 1400 كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كه و ئه‌و زیانه‌انه‌ی به‌ر جوتیاران كه‌وتوه له خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانی زه‌وییه‌كان چی له كورد بێت یاخود توركمان له ماوه‌ی رابردودا .




ئامادەبووانى ئێستا 14 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.