
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 16 /1 /2017 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوا به‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی به ئامانجی تاوتوێی كردنی پلانه‌كانی لیژنه‌كه بۆ ساڵی 2017 هه‌ر بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ردانی به‌رده‌وام كرایه‌وه بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه سنوری ده‌سه‌ڵات و پسپۆرێتی لیژنه‌كه‌وه و چاودێری كردن و ده‌ست نیشان كردنی كێشه و به‌ربه‌سته‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان و ئاسانكاری بكرێت له رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له ده‌زگا حكومییه‌كان كه یه‌كێكه له پلانه گرنگه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌مساڵ و چاودێری سكاڵاكان كه دێن بۆ ئه‌نجومه‌ن له لایه‌ن هاولاتیانه‌وه.




ئامادەبووانى ئێستا 13 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.