
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 16 /1 /2017 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوا به‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ده‌ستپێكی هه‌موو ساڵێك به ئامانجی تاوتوێی كردنی پلانه‌كانی لیژنه‌كه بۆ ساڵی 2017 وه ئاماده‌كردنی پلان و پڕۆژه‌ی ئاینده‌یی بۆ به‌ره‌وه بیشبردنی كه‌رتی وه‌رزش و لاوان و جولانه‌وه‌ی وه‌رزشی , هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ردانی به‌رده‌وام كرایه‌وه بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه سنوری ده‌سه‌ڵات و پسپۆرێتی لیژنه‌كه‌وه و چاودێری كردن و ده‌ست نیشان كردنی كێشه و به‌ربه‌سته‌كان و دانانی یاسایی خۆجێی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.




ئامادەبووانى ئێستا 13 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.