
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد رونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر هۆی دواكه‌وتنی رزگاركردن قه‌زای حه‌ویجه ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وشه به‌م شێوه‌یه درێژه بكێشیت كاره‌ساتی مرۆيی گه‌وره روده‌دات و ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی ناوه‌ندی و سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گرد كه به‌ده‌م داواكارییه‌كانی حكومه‌تی كه‌ركووك نایه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان و داوای كرد سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كان بنێرێت بۆ پارێزگاكه كه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوندیدایه له دوای په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی گشتی 2017 ه‌وه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه
هه‌روه‌ها داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد رێكاری توند بگرنه به‌ر له به‌رامبه‌ر دیارده‌ی چه‌كداری و له دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌یسێك تۆمار كران و چه‌ندین سكاڵا هاتووه له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی (373)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 13 /12 /2016 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌ركوك . چه‌ندین بابه‌ت تاوتوێ كران كه له خشته‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكدا هاتووبون و پێشنیاز و بڕیاری پێویست گیرانه به‌ر.