
به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و ئه‌منی و كه‌سایه‌تی ئاینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سونی له پارێزگای كه‌ركووك هه‌ستا به ئه‌نجام دانی ئاهه‌نگێكی ناوه‌ندی به بۆنه‌ی یادی له دایكبونی فه‌خری كائینات و له ژێر ناونیشانی ( موحه‌ممد درودی خوای له‌سه‌ر بێت یه‌كمانده‌خات) له هۆڵی چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌كان رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 8 /12 /2016.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سوڕه‌تی فاتیحه ده‌ستی پێ كرد له‌سه‌ر روحی شه‌هێدانی عێراق به‌گشتی و كه‌ركووك به‌تایبه‌تی و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی داكۆكیان له شاری كه‌ركووك كرد, له وته‌یه‌كدا ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چاككردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كان له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی و به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای عێراقی ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌ر رێگا جوانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت چاك ده‌بێته‌وه كه خوای گه‌وره ناردی بۆ هیدایه‌تی مرۆفایه‌تی و دروستكردنی وڵاتێكی شارستانی ئاسایش و ئارامی تیایدا به‌رپا بێت و دروكه‌وتنه‌وه له هه‌ر دوبهرهكییهك و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه شاری كه‌ركووك به ئیداره و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه زۆر پێشكه‌وتوترن له زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقی و له زۆربه‌ی بواره‌كاندا و داوای كرد با هه‌موان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه بیپارێزین.هه‌ر له میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی بۆ خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر به‌رێوه‌چوو و ده‌ست له ناو ده‌ستی هاوڵاتیانی كه‌ركوك له دژی هه‌ر هه‌ڕشه‌یه‌كی تیرۆریستان هه‌روه‌ها دیاری به‌خشرایه كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ئه‌م دوایه‌ی له پێناو داكۆكیكردن له خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی گیانی خۆیان فیدا كرد له كاتی ئه‌و هێرشه نه‌زۆكه‌ی تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامیان دابۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك و به‌خۆێنی ئه‌و قاره‌مانه هاته پوچه‌ڵ كردنه‌وه...