
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 7 /12 /2016 چاوی كه‌وت به به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركوك به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تێكه و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری بینا نوێكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه.
له دیدارێكدا تاوتوێی ته‌واو كردنی كاره‌كانی بیناكه كرا كه ماوه‌ته‌وه و گه‌شتۆته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو وبه‌تایبه‌ت پڕۆسه‌ی ئاماده‌كردنی له‌دوای گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه بۆی و راسته‌وخۆ ده‌ستپێكردن به پڕۆژه‌ی كارتی نیشتیمانی له نێو شاری كه‌ركووك.