
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 5ی 12ی 2016 وه به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چاوی ده‌كه‌وێت به شاندێكی دێی یه‌حیاوه‌ی ناحییه‌ی له‌یلان شاندی مێوان یاداشتێكیان پێشكه‌ش به ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی كرد و تیایدا داوایان له ئه‌نجومه‌ن كرد كه‌مپێكی نوێ دروستبكرێت بۆ كۆچبه‌ران له دێكه
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڵێنی دا چاودێری بابه‌ته‌كه بكات له‌گه‌ڵ پارێزگار و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیداره و ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان سورن به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆچبه‌ران به ناوچه ئازاد كراوه‌كانی خۆیان كه پێشترش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر دابوو هه‌ر بۆیه دروستكردنی كه‌مپ كاتییه و له دوای گه‌رانه‌وه‌ی خێزانه كۆچبه‌ره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كۆتایی پێ دێت و ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیدان پێش هه‌موو شتێكی تر به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوون له سه‌رده‌می رژێمی گۆڕ به‌گۆڕدا.




ئامادەبووانى ئێستا 14 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.