
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (372)ی ئه‌نجام دا رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 29/11/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌رانی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا .
ئه‌نجومه‌ن ژماره‌یه‌ك بابه‌تی تاوتوێ كرد كه له خشته‌ی كاری ئه‌نجومه‌ندا هاتووبو و له‌وانه‌ش تاوتوێی دانانی یاساییه‌كی ناوخۆیی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كرێی پاككردنه‌وه‌ی له‌و خانووبه‌رانه‌ی نانیشته‌جێن كه له لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه پێشكه‌ش كرابوو به ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگار بۆ كارووباری ته‌كنیكی ونوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی ، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه كه پێویستی به دراسه‌ت كردنی زیاتره تاوه‌كوو ئه‌مانجه‌كانی وه‌كو خۆی بپێكێ وه پاڵپشتی تێڕوانینه‌كان بۆ به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاری پاككردنه‌وه له سه‌رجه‌م شاره‌كه داواكرا له هه‌ردوو لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و لیژنه‌ی دارایی و ئابوری دراسه‌تێكی پوختر له‌سه‌ر ره‌شنوسه‌كه بكه‌ن و بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ دانانی یاساییه‌كی ناوخۆیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.




ئامادەبووانى ئێستا 14 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.