
به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عێراق و وسه‌ركرده و به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له پارێزگاكه له هۆَلی سه‌نته‌ری مه‌شقی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه كۆنگره‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجام دا له ژێر ناونیشانی پێكه‌وه بۆ ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی دوای داعش و رزگاربوون له بیری توندڕه‌وی رۆژی سێ شه‌ممه به 15/ 11/ 2016.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا رۆڵ و گیانفیدایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رز نرخێندرا به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك له پێناو پاراستن و ئارامی هاوڵاتیانی شاری كه‌ركووك و هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌م دوایه‌ی به‌سه‌ر چه‌ته‌كانی داعش به‌ده‌ستهێنرا له لایه‌ن سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كگرتنی زیاتر كرایه‌وه له پێناو بنه‌بڕكردنی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی توندڕه‌وی و له‌ژێر هه‌ر ناوێك كه دواتر باجه‌كه‌ی هاوڵاتیان ده‌یده‌نه‌وه له رێگای دانانی ستراتیجیه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له لایه‌ن سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كه‌ركووكه‌وه و پاراستنی ئه‌و برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانه‌ی هه‌یه له كه‌ركوك.