
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری دا بڕێك پاره ته‌رخان بكرێت له بودجه‌ی پترۆدۆلار (مانگانه)بدرێته ئه‌و مامۆستایانی له قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك ده‌وام ده‌كه‌ن و سه‌ر به میلاكی هه‌رێمی كوردستانن و لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت له لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی كوردی بۆ تاتوێ كردنی میكانزمی جێبه‌جێكردنی بڕِیاره‌كه و دانانی رێكخستنه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و توێژه.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی (370)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 15 /11 /2016 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌ركوك و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی ونوێنه‌رانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان لقی كه‌ركوك و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار كه تیایدا تاوتوێی پێشنیاری پالپشتی كردنی توێژی مامۆستایان كرا كه موچه‌كانیان دوا ده‌كه‌وێت و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكن و له‌سه‌ر میلاكی په‌روه‌رده‌ی كوردستانن ، ئه‌مه له دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند جارێك داوا كرا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت.




ئامادەبووانى ئێستا 13 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.