
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پشتگیری ته‌واوی ده‌سته‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌كات ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌میلاكی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌ریم ودانیشتوی شاری كه‌ركووكن و دوپاتیشی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركووك به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی موچه‌ی كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌ی كوردستان له هاوڵاتیانی پارێزگاكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی .
له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی به‌ڕێزیان هات له شاندێكی یه‌كێتی مامۆستایان كوردستان لقی كه‌ركووك رۆژی پێنج شه‌ممه 10 /11/2016 له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز كاكه ره‌ش سدیق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا