
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه 9 /11 /2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌وت و وزه كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌كان بۆ تاوتوێ كردنی جێبه‌جێكردنی پلان و چالاكییه‌كانی و ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كه بۆ ساڵی 2016 وچاودێری كردنی كارووباری هاوڵاتیان كه ده‌كه‌وێته سنوری ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كه‌وه وه جگه له سه‌ردانی مه‌یداننی بۆ فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان و بیره‌كان.