
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری28/9/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دامه‌زراندن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان تركان شكر سه‌رۆكی لیژنه و م.نه‌سرین خالید جێگری سه‌رۆكی لیژنه و گه‌لاوێژ جه‌باری و جوان حه‌سه‌ن و محمد خزر و ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامانی لیژنه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ره‌شنوسی كۆتایی سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه كرا كه له پلانی ئه‌نجومه‌ندا هاتووه بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی دامه‌زراندن له پارێزگاكه.