ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و ژنان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تاوتوێی ره‌شنوسی كۆتایی سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 27/9/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ڕێزان (له‌یلا محمد و سلڤانا بۆیا ره‌مڵه‌ حمید ) ئه‌ندامانی لیژنه‌ و نوێنه‌ری زانكۆی كه‌ركوك 

(راوێژكاری لیژنه‌كه‌).ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ نێو ئه‌و زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ دێت كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات بۆ تاوتوێی كردنی ره‌شنوسی كۆتایی سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌ بۆ دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه‌ و ئاماده‌كردنی بۆ په‌سه‌ند كردن له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌.